بەهۆی زۆری بارینی بەفرەوە لەچوار پارێزگا رێگای 287 گوند و ناوچەی نیشتەجێبوونی باکوری کوردستان داخراوە و تیمەکانی شارەوانی سەرقاڵی پاککردنەوەی ڕێگاکانن.
ئەو ناوچانە دەکەونە سنوری جوگرافی هەریەکە لە پارێزگاکانی وان و بەدلیس و موش و هەکاری.
لەسنورەکانی ئەو چوار پارێزگایە هێندە بەفر باریوە هاوڵاتیان ئۆتۆمبیلیان لە بەفر دروستکردوە.
هەروەها شەوان پلەی گەرما هەتا 19 پلەی ژێر سفری سیلیزی نزمدەبێتەوە و هاوڵاتیان و تەنانەت درەخست و رووەکەکانیش بەستویانە.
هەروەها تیمەکانی شارەوانی شارەکان بەردەوامن لە کردنەوەی رێگا داخراوەکان و بەهانەوە چوونی هاوڵاتیان.
ئەوە لەکاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو شەپۆلێکی بەفر و باران باکور و باشوری کوردستان گرتەوە و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزین.