ئەندەنوسیا دەستیگرت بەسەر دوو كەشتی ئێرانی و پەنەمایدا

  2021-01-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندەنوسیا رایگەیاند هێزە دەریاییەكانی ئەو وڵاتە بەتۆمەتی گوستنەوەی نەوت لە كەناراوەكانی ئەو وڵاتە بەشێوەیەكی نایاسایی دەستیان گرتووە بەسەر دوو كەشتی نەوتهەڵگری ئێرانی و پەنەمایدا.

وینسو پراماندیتا، وتەبێژی هێزە دەریاییەكانی ئەندەنوسیا، رایگەیاند، بەمەبەستی لێكۆڵینەوە، كەشتییە نەوتییەكان كە هەریەكەیان توانای هەڵگرتنی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتیان هەیە، دەگوزرێنەوە بۆ دورگەی باتام.

وینسو راشیگەیاند دوو كەشتییەكە بە مەبەستی شاردنەوەی ناسنامەكانیان ئاڵاكانیان داگرتووە و وەڵامی پەیوەندی رادیۆیی هێزە دەریاییەكانی ئەندەنوسیایان نەداوەتەوە.

ئەوەشی روونكردەوە 61 سەرنشین لەسەر هەردوو كەشیتەیەكە هەبوون لە ئێستادا لەلایەن هێزە دەریاییەكانی ئەندەنوسیا دەستگیركراون، پێشتریش هەردوو كەشتییەكە لە نزیك كەناراوەكانی سەنگاپوورە بینراون.


ڕیکلام