قوباد تاڵەبانی بەشداری کۆبوونەوەکانی شاندی دانوستانكاری هەرێم لە بەغدا دەکات

  2021-01-25  | 
هەولێر
قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی هەرێم
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەمەبەستی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی شاندی دانوستانکاری هەرێم لە بەغدا، قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و سە‌رۆكی وە‌فدی دانوستانكاری هەرێم، ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ دووشە‌ممە (25 كانونی دووەمی 2021)‌، بە‌رە‌و بە‌غدا بە‌ڕێكە‌وت.

مە‌بە‌ستی سە‌ردانەکەی قوباد تاڵەبانی، چە‌سپاندنی رێككە‌وتنی مانگی ١٢ی ٢٠٢٠ی نێوان حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان و حكومە‌تی فیدڕاڵە‌ لە‌سە‌ر پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی ٢٠٢١ كە‌تێیدا پشكی ھە‌رێم بە ١٢،٦٧٪‏ دیاری كراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لیژنەی دارایی ئامادە‌كاری دە‌كات بۆ ئە‌وە‌ی ئە‌و پڕۆژە‌یە‌ یاسایە لە ئەنجومەنی نوێنەران بخرێتە دەنگدانەوە بەمەبەستی پەسەندكردن.

 چەند رۆژ پێش ئێستاش، لیژنەیەک لەهەرێمی کوردستانەوە بەسەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب چووە بەغدا و تاوەکو ئێستا نەگەڕاونەتەوە.



ڕیکلام