عێراق چۆنێتی ڕێژەی دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنای بەسەر پارێزگاکاندا ئاشکراکرد

  2021-01-31  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق وادەی گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆنای ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنە لە هەموو پارێزگاکان پێکهێنراوە بۆ پێشوازیکردن لە ڤاکسینەکە.

ڕیاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گشتی بە ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی عێراقی ڕاگەیاندووە، وەزارەتی تەندروستی پلانی تەواوی بۆ هەموو پارێزگاکان داناوە، لەسەر چۆنێتی پێشوازیکردن لە ڤاکسنی کۆرۆنا.

ڕوونیشیکردەوە، تەندروستی لیژنەی لە هەموو پارێزگاکان پێکهێناوە بۆ چۆنێتنی وەرگرتنی ڤاکسینەکە، بە تایبەت ئەوەی دێت بۆ عێراق ڤاکسینی دروستکراوی کۆمپانیای فایزەرە، کە پێویستی بە تواناو بواری لۆجستی تایبەت هەیە، کە جیاوازە لە ڤاکسینەکانی دیکە.

عەبدولئەمیر ئاماژەی بەوەشکرد، ڤاکسینی کۆرۆنا لە دوو مانگی داهاتوودا دێتە عێراقەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێژەی دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە نێوان پارێزگاکانی عێراقدا، بەگوێرەی ڕێژەی دانیشتوانی هەر پارێزگایەک دەبێت، نەک لەسەر پێوەری پەتاکە کە تا چەند بڵاوە، چونکە هیچ پارێزگایەکی عێراق پارێزراو نییە لە زیادبوون و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا.



ڕیکلام