تەندروستی عێراق: کەلوپەلەکانی تایبەت بە ساردکردنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتن

  2021-02-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، کەلوپەلەکانی تایبەت بە سارکردنەوە و هەڵگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتوون.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، کەلوپەلەکانی تایبەت بە هەڵگرتن و بە ساردی هێشتنەوەی تایبەت بە ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتوون، کە لەسەرچاوەی زۆر باوەڕپێکراوی جیهانییەوە دروستکراون، بۆ هەڵگرتنی ئەو ڤاکسینانەی کە پێویستیان بە کەشێکی زۆر سارد هەیە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ساردەکەرەوەکان بەگوێرەی پێویستی بەسەر شاری بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراقدا دابەش دەکرێن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ حەسەن نازم وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرایکردن کۆتایی ئەم مانگە عێراق ڤاکسینی کۆرۆنای پێدەگات، ئاماژەی بەوەشکرد دەبێت وەزارەت و فەرمانگەکان و هاوڵاتیان پابەندبکرێن بە پۆشینی دەمامک و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی.



ڕیکلام