ئێران: ئەندامێکی هێزە چەکدارەکان کارئاسانی بۆ تیرۆرکردنی فەخریزادە کردووە

  2021-02-09  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مەحمود عەلەوی وەزیری ئاسایش و هەواڵگری ئێران ئاشکرایکرد، یەکێک لە ئەندامانی هێزە چەکدارەکانی عێراق پێداویستییەکانی بۆ تیرۆرکردنی موحسین فەخریزادە زانای ئەتۆمی ئێران دەستبەرکردووە.

عەلەوی لە لێدوانێکدا بۆ تەلەفزیۆنی وڵاتەکەی ڕایگەیاند "دوا یدوو کاتژمێر لەتیرۆرکردنی فەخریزادە دەستکراوە بە دەربڕینی دروشم لەدژی وەزارەتی ئاسایش، بێ ئەوەی ئاگاداری ئەو ڕۆڵە بن کە وەزارەتەکە لەو ڕوداوەدا بینوویەتی، بۆ ڕۆژی دوای تیرۆرکردنە تێگەیشتن کە وەزارەتی ئاسایش و ه هەواڵگری ئاگاداری هێزە چەکدارەکانیان کردەوە کە دوژمن زانیاری لە شوێنی روداوەکە کۆکردووەتەوە".

عەلەوی ئاشکرایکرد، تەنها پێنج ڕۆژ بەر لە ڕوداوی تیرۆرکردنەکە بە هێزەچەکدارەکانیان وتووە، پلانێک هەیە بۆ تیرۆرکردنی فەخریزادە لە هەمان ئەو شوێنەی کە تیا تیرۆر کراوە، بەڵام وادەی دیاریکراوی کردەوەکەیان بە دیاریکراوی نەزانیوە.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا وەزیری ئاسایش و هەواڵگری (ئیتلاعات)ی ئێران وتی "هەندێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وتیان وەزارەتی ئاسایش زانیاری هەبووە بە کات و شوێنی تیرۆرکردنە، بەڵام بۆچی جوڵەی نەکردووە،بەڵێ پێشتر زانیاریمان هەبووە لە شوێنی تیرۆرکردنەکە نەک کاتی جێبەجێکردنەکەی، شەهید فەخریزادە ئەندامی هێزە چەکدارەکان بووە، ئەو کەسەش کە زانیاری و توانای لۆجسیتی بۆ ئۆپراسیۆنی تیرۆرکردنە دابینکردووە ئەندامی هێزە چەکدارەکانە، بەڵام ئێمە لە وەزارەتی ئاسایش ناتوانین دەستوەردان بکەین لە کاروباری هەواڵگری هێزە چەکدارەکان، بۆیە داوامان لە هێزە چەکدارەکان کرد نوینەری خۆیان بنێرن بۆ تاوتوێکردنی پلانی تیرۆرکردنەکە، بەڵام پرۆسەکە ڕوویدا بەر لەوەی نوێنەرەکە هێزە چەکدارەکان بێت".

موحسین فەخریزادە سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی تەکنەلۆژیا لە وەزارەتی بەرگری ئێران و یەکێک لە زانا ئەتۆمییە دیارەکانی ئەو وڵاتە لە ڕۆژی ٢٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠ لە ئۆپراسیۆنێکدا لە تاران کە ئێران بە تیرۆریستی ناویبرد تیرۆر کرا.

دواتریش وەزارەتی بەرگری ئێران ڕایگەیاند، چەند ئەندامێکی چەکداری تیرۆریست هێرشیان کردووەتە  سەر ئۆتۆمبێلی تایبەتی فەخریزادە و بە سەختی برینداریان کردووە، ، دوای تێکهەڵچوونی تیمی پاسەوانی ناوبراو لەگەل هێرشبەرەکان فەخریزادە گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و دواتر گیانی لەدەستداوە.

سەرکردایەتی ئێران حکومەتی ئیسرائیلی تۆمەتبار کردبە ئەنجامدەری هێرشەکە و بەڵێنی ئەوەشیان دا تۆڵەی بکەنەوە.

  



ڕیکلام