ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دەنگیدا بۆ پشتیوانی لە دادگایکردنی ترەمپ

  2021-02-10  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لە کۆنگرێس پشتیوانی دادگایکردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکای کرد و رایگەیاند، پرۆسەکە دەستورییە و زۆرینەی سیناتۆرەکانیش پشتیوانیان کردووە.

لە دەنگدانەکەی ئەنجومەنی پیراندا ٥٦ دەنگ بە بەڵێ و ٤٤ دەنگیش لە دژی وەستانەوە.

٦ یاسادانەری کۆماری چوونە پال سیناتۆرە دیموکراتەکان لە پشتیوانیکردنی دادگاییکردنی ترەمپ، چونکە بەگوێرەی دەستور ڕێگە پێدراوە.

لە ئێوارەی سێشەممەوە ژوری باڵای کۆنگرێسی ئەمریکا چەندین دانیشتنی بۆ دادگاییکردنی ترەمپ ڕێکخستووە، بە مەبەستی بەرکەنارکردنی بە تۆمەتی یاخیبوون و هاندانی لایەنگرانی بۆ هەڵکوتانە سەر بارەگای کۆنگرێس لە ڕۆژی ٦ی کانوونی دووەمی ڕابردوودا.

پیشتریش لە ڕۆژی ١٣ی کانوونی دووەمی ڕابردوودا زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە ١٠ ئەندامی کۆرماریشەکانیشەوە پشتیوانی ئەو یاسایەیان کرد، کە دەڵێت پێویستە لێپرسینەوە لە ترەمپ بکرێت.



ڕیکلام