لاهور شێخ جەنگی ڕایگەیاند، بە تووندی هێرشەكانی سەر هەولێر سەركۆنە دەكەم كە ژیانی هاووڵاتییانی خستووەتە مەترسییەوە.
هاوسەرۆکی یەکێتی لە پەیامێکدا دەشڵێت، بە هیچ شێوەیەك ڕێگە نادەین ژیانی هاووڵاتییانمان بخرێتە مەترسییەوە و سەقامگیریمان تێك بدرێت.
لاهور شێخ جەنگی داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات لێكۆڵینەوە لەو هێرشانە بكەن و ئەنجامدەرانی ڕووبەڕووی لێپرسینەوە بکرێنەوە.