وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، لە هێرشەکەی هەولێر هاوڵاتییەکی مەدەنی ئەمریکی کوژراوە و پێنجی کەسی دیکەشیان برینداربوون.
هاوکات وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاشکرایکرد، لە ئەنجامی هێرشێکی ناڕاستەوخۆ بۆ سەر هێزەکانیان لە هەولێر بەڵێندەرێک کوژراوە و پێنج بەڵێندەری دیکە برینداربوون، هەروەها سەربازێکی خزمەتگوزاری ئەمریکیش برینداربووە.