نزیکەی یەک کاتژمێرە فڕۆکەکانی تورکیا بەبیانوی بوونی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە بوردوومانی سنووری قەزای ئامێدی دەکەن.
                                        
                                   
                                        
                                            
                                            
                                            
                                                
                                                
                                            
                                            سەرچاوەیەک لەقەزا ئامیدی بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند،  بوردوومانەکە لە گەلی سێڤا لە زنجیرە چیاکانی مەتین و گوندەکانی گوهەڕزێ و بلاڤە و چەند شوێنێکی تر لە ناوچەی نهێلێ گرتووەتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد لە ڕۆژی ١٠ ی ئەم مانگەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی ٤٠ جار سنوورەکانی قەزای ئامێدی لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بوردوومانکراون و زیانی زۆر بە ڕەز و باخ و گوندەکانی ناوچەکە گەیاندووە.