دەستەی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به‌كه‌یسی ده‌ستگیركراوانی بادینان و بڕیاری دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر راگەیاند و دەڵێت، دەکرا دادگا بە دەلالەتی مادەی 132 لە یاسای سزاکانی عێراقی ژمارە 111ی ساڵی 1969ی هەموار کراو بڕیاری دەربکردایە و نەرمی تێدابوایە بە ڕەچاوکردنی بارودۆخی تۆمەتبارەکان.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕوای ته‌واوی به ئازادی ڕاده‌ربڕین و كاری ڕێكخراوه‌یی و چالاكی مه‌ده‌نی هه‌یه، بۆیه له‌و سۆنگه‌وه نابێت هیچ بڕیار و پرۆسه‌یه‌ك وههوڵێك كار له‌و بنه‌مایه بكات و ببێته مایه‌ی پاشه‌كشه له خه‌باتی مه‌ده‌نی و ئازادی رۆژنامه‌وانی و ئازادی ڕاده‌ربڕین له چوارچێوه‌ی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
دەقی راگەیەندراوەکەی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان:
1)هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی له سنوری بادینان له‌دوای خۆپیشاندانه‌كان ، ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ به‌دوا داچونی كردوه‌و له‌نزیكه‌وه ئاگاداری ئه‌و دۆسیه بوه ، ته‌نانه‌ت ڕاسته‌وخۆش كه‌س و كاری به‌شێك له‌ده‌ستگیركراوه‌كان سه‌ردانی ده‌سته‌یان كردوو وه ده‌سته به‌فه‌ڕمی له‌گه‌ڵ ده‌زگا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هاته سه‌رخه‌ت و ئاسانكاری كردوه بۆ دیدار و چاوپێكه‌وتنی كه‌س و كاره‌كانیان و چاودێری دۆسیهكهیانی كردوه تا رۆژی دادگایی كردنیان .
2)ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ به‌پێ ی یاسای ژماره 4 ی ساڵی 2010 ئه‌ركه‌كانی دیاری كراوه‌و مامه‌ڵه ده‌كات له به‌دوا داچونی كه‌یسه‌كان و بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به‌مافی مرۆڤ و هه‌ر له‌و چوارچێوه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای بڕوابون به سه‌ربه‌خۆییی وجیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات به‌تایبه‌ت دادگاكان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ، كه ده‌سته هه‌میشه ڕێز له بریاره‌كانی دادگاكان ده‌گرێت و هه‌ركاتێكیش سه‌رنجێكمان هه‌بێت له‌سه‌ر دۆسیه‌و بڕیارێك ئه‌وه به‌فه‌رمی ڕای خۆمان گه‌یاندۆته ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری چونكه وه‌ك ده‌زگایه‌كی فه‌رمی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و نوسراو مامه‌ڵه ده‌كه‌ین و مه‌رج نیه هه‌مو كار‌و بابه‌تێك بۆ ڕاگه‌یاندن وبڵاوكردنه‌وه بێت چونكه ئه‌وه ئه‌ركی خۆمانه .
3)سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگای تاوانی هه‌ولێر /2 بۆ ژماره‌یه‌ك له ده‌ستگیركراوه‌كان له رۆژی 16/2/2021 و سزادانیان به‌شه‌ش ساڵ به‌پێ ی مادده‌ی یه‌ك له یاسای ژماره (21) ی ساڵی 2003 ، كه بوه هۆی نیگه‌رانی كه‌س و كار‌و رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانان وخه‌ڵكی تر، وه‌ك ئاشكرایه چۆن ئه‌و حوكمه له‌لایه‌ن به‌ڕێز دادوه‌ره‌وه دراوه ، به‌هه‌مان شێوه‌ش ڕێكاری یاسایی هه‌یه بۆ تانه لێدان له‌بریاره‌كه له‌ڕێگه‌ی دادگای پێداچونه‌وه كه ئه‌وه باشترین ڕێگه‌ی یاسایی و مه‌ده‌نیه بۆ چاوخشانه‌وه به بڕیاره‌كه ، بۆیه هه‌ر ڕێگایه‌كی تر له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕێكاره یاساییه‌كان خزمه‌ت به‌دۆسیه‌كه ناكات ، چونكه بریاری كۆتایی لای دادگای تایبه‌تمه‌نده كه دادگای پێداچونه‌وه‌یه. وه ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ده‌رگای كراوه‌یه بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر سكاڵایه‌ك له‌لایه‌ن كه‌س وكاری سزادراوان یان پارێزه‌ره‌كانیان له‌و دۆسیه ،ئه‌وكاتیش به رێكار‌و له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌سته به‌فه‌رمی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین .
4)هەڵوێستی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەبارەت بە بڕیاری دادگای تاوانەکانی هەولێر له‌و دۆسیه ،سەڕەرای ڕێز گرتنمان لە بڕیاری دادگا، بەڵام دەکرا دادگا بە دەلالەتی مادەی 132 لە یاسای سزاکانی عێراقی ژمارە 111ی ساڵی 1969ی هەموار کراو بڕیاری دەربکردایە و دلۆڤانی (رٲفة)ی تێدابوایە بە ڕەچاو کردنی بارودۆخی تۆمەتبارەکان .
5)ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌رك و كاره‌كانی خۆی و بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی مافی مرۆڤ بڕوای ته‌واوی به ئازادی ڕاده‌ربڕین و كاری ڕێكخراوه‌یی و چالاكی مه‌ده‌نی هه‌یه ، بۆیه له‌و سۆنگه‌وه نابێت هیچ بڕیار‌و پرۆسه‌یه‌ك وههوڵێك كار له‌و بنه‌مایه بكات و ببێته مایه‌ی پاشه‌كشه له خه‌باتی مه‌ده‌نی و ئازادی رۆژنامه‌وانی و ئازادی ڕاده‌ربڕین له چوارچێوه‌ی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه هه‌میشه هه‌رێمی كوردستانی جیاكردۆته‌وه له‌شوێنه‌كانی تر و پێویسته ژینگه‌یه‌كی باشتر بڕه‌خسێنرێت بۆ باشتر كردنی ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ به‌گشتی وڕێكخستنی كاری رۆژنامه‌وانی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وئازادی بیر‌و ڕا .
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان
17 ی شوباتی _ 2021