لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی لە شاری ناسریەی باشوری عێراق، خۆپیشاندەرێک کوژراوە و ٢١ خۆپیشاندەر و هێزی ئەمنیش بریندار بوون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، لە پێکدادانەکەدا خۆپیشاندەرێک کوژراوە و ٢١ کەسی دیکەش بریندار بوون، ١٢ کەسیان لە هێزە ئەمنییەکانن.
دوانیوەڕی ئەمڕۆ لە شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقار، تێکەڵچوونی سەخت لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان هاتە ئاراوە، دوای ئەوەی خۆپیشاندەران داوای دەستلەکار کێشانەوەی پارێزگاری شارەکەیان کرد.