ماوەی لێخۆشبوون لە قەرزی 10%ی كارەبا كۆتایی دێت

  2021-02-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ماوەی لێخۆشبوون لە 10%ی قەرزی پارەی كارەبا كۆتایی پێدێت، لەسەرەتای مانگی داهاتوەوە لێخۆشبوون كەمدەكرێتەوە.

عەبدولقادر فەرەج، لێپرسراوی فرۆشتنی وزە، لە كارەبای سلێمانی رایگەیاند: رۆژی 28/2/2021 لێخۆشبوون لە (10%)  كۆتایی دێت و لە رۆژی دووشەممە 1/3/2021 رێژەی لێخۆش بوون بە(5%)دەبێت . 

ناوبراو داوای لە هاوڵاتیان دەكرد "بۆ مامەڵەی پاكتاو سەردانمان نەكەن، چونكە بەهۆی گۆڕانكاری لە نرخی كارەبا تەنیا مامەڵەی تاپۆكردن رایی دەكەین". 

پێشتر ئەنجومەنی وەزیران  لە 14ی كانونی دووەمی 2021 رایگەیاندبوو "لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی زیادكردنی داهات بۆ گەنجینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، رەزامەندی درا لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون بەرێژەی ( 15%) لەقەرزی كارەبا لەلایەن هاوبەشانی كارەبا بۆ كۆتاجار تا رێكەوتی 31/3//2021 كە تا 2021/1/31 بەرێژەی 15% و  بۆ مانگی 2 بەرێژەی 10% بۆ مانگی 3 بەرێژەی 5%". 


ڕیکلام