شاكارێكی عادل ئیمام بۆ یەكەمجار لەسەر شاشەكان نمایش دەكرێت

  2021-02-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شاكارێكی عادل ئیمام هونەرمەندی بەناوبانگی عەرەب، بۆ یەكەمجار لەسەر شاشەكان نمایش دەكرێت.

شانۆگەری بەدی گارد یەكێك لە شارەكانی هونەرمەندی بەناوبانگی عەرەب عادل ئیمامە، ساڵی 1999 لەسەر تەختەی شانۆكان دەست بە نمایشكردنی كرا و تا ساڵی 2010 واتە بۆ ماوەی 11 ساڵ بەردەوام بوو، بەڵام تائێستا لەسەر شاشە نەبینراوە .

بڕیارە لە 26ی شوبات واتە ڕۆژی هەینی داهاتوو لە پلاتفۆڕمی "شاهید vip" بۆ دراما و فیلم دەست بە پەخشكردنی بكرێت، تۆڕی ئێم بی سی سعودی مافی خاوەندارێتی بڵاوكردنەوەی كڕیوە، بڵاوكردنەوەكەشی یەكێكە لە چالاكییەكانی دەستەی كاتبەسەربردنی سعودیە، كە لە چوارچێوەی بەرنامەكانی بۆ كرانەوەی كۆمەڵگەی سعودی پێشكەشی دەكات .

شانۆگەری بەدی گارد، كە لە پاڵەوانێتی عادل ئیمامە، ڕامی ئیمامی كوڕی كاری دەرهێنانی بۆ كردووە و سینارستی بەناوبانگی میسری یوسف مەعاتی دەقی شانۆگەرییەكەی نوسیوە.



ڕیکلام