نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بۆرسەکانی جیهاندا

  2021-02-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزو نزمیدایە و دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە 67 دۆلار ئەمڕۆ بەیانی نرخەکە دابەزی بۆ 66 دۆلار و 48 سەنت.

هەروەها نرخی نەوتی خاوی ئەمریکیش لە ئێستا لە بۆرسەکانی جیهان بە 63 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.

ئەوە لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو دوای چەند رۆژێک لە دابەزینی نرخی نەوت بۆ خوار 65 دۆلار بە شێوەیەکی کتوپڕ نرخەکە گەیشتە 67 دۆلار.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت کاریگەری گەورە لەسەر ئابوری عێراق و هەرێم دروستدەکات چونکە هەردوولا زۆرینەی داهاتەکانیان لە رێگەی فرۆشتنی نەوتەوە دەستدەکەوێت.



ڕیکلام