سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا

  2021-02-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند ئەمرۆ بە تەلەفون لەگەڵ جان لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا قسەی کردوە.

سەرۆکی حکومەت لە تویتەری خۆی ڕایگەیاندوە لە پەیوەندییەکدا گفتوگۆیان لەسەر هێرشە موشەکیەکەی سەر شاری هەولێر و لێکۆڵینەوەکانمان کردوە.

مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاندوە ئێمە دۆستایەتی بەهێز و درێژخایەنی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەرەنسا بەرز دەنرخێنین.

ئەوە لەکاتێکدایە لە شەوی 14 شوبات زیاتر لە 14 موشەک ئاراستەی شاری هەولێرکران و بەهۆیەوە دووکەس گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.

ڕوداوەکە کاردانەوەی زۆری ناوخۆی و جیهانی لێکەوتەوە و تا ئێستاش ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە روداوەکە ئاشکرانەکراوە.



ڕیکلام