ئاگرەکەی بەشەناوخۆیی شەهید شەوکەت لە هەولێر کۆنترۆڵکرا و زیانی گیانی نەبووە

  2021-02-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە بەشی بەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەت لە شاری هەولێر کەوتەوە و تا ئێستاش هۆکارەکەی نازانرێت.

لەوبارەیەوە سەرکەوت کاڕەش وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، ئاگرەکە لە یەک ژووری نهۆمی شەشەمی باڵەخانەکە کەتووەتەوە.

وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، تەنها یەک قوتابی تووشی تەنگەنەفەسی بووە و هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.

وتیشی، توانیویان ژمارەیەکی زۆر قوتابی لە مەترسی خنکان بە دوکەڵ رزگاربکەن.

تا ئێستاش هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە و بۆ ئەو مەبەستەش تیمەکان خەریکی لێکۆڵینەوەن.







ڕیکلام