سۆرانی  |  بادینی  |  English      

لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی دەرکرد

  2021-03-01  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆبوەوە و لەبارەی پرۆسەی خوێندنەوە بڕیاریدا پرۆسەی خوێندن بەردەوامببێت،بەڵام رێکارەکان توندتربکرێن.

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا بڕیاریشدراوە بۆ رۆژانی پێنج شەممە و هەینی و شەممە هاتوچۆ لەنێوان هەرێم و پارێزگاکانی دیکەی عێراق ڕابگیرێت.

وتیشی یەکێکی دیکە لە بڕیارەکان ئەوەیە لە کاتژمێر 12 ی شەو هەتا 6 ی بەیانی سەرجەم بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دادەخرێن و پێویستە هاوڵاتیان پابەندبن.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕاشیگەیاند ئەم بڕیارانە هەتا 10 ی مانگ کاری پێ دەکرێت و دواتر دوبارە لیژنەکە کۆدەبێتەوە و بڕیاری نوێ دەدات.

جوتیار عادل داواشیکرد هەموو لایەنەکان هاوکاری جێبەجێکردنی رێکارەکان بن چونکە دۆخەکە مەترسیدارە و بەهۆی ئەوەشەوە پارێزگار و بەرپرسانی شارەکانیان ڕاسپاردوە کە بە توندی رێکارەکان جێبەجێبکەن.

وتەبێژی حکومەت ڕاشیگەیاند ئەگەر هاوڵاتیان و لایەنەکان پابەند نەبن ناچارن رێکاری دیکە بگرنەبەر.