لە سلێمانی سێ باندی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

  2021-03-02  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی سێ باندی ماددەی هۆشبەری لە ماوەی 48 كاتژمێردا راگەیاند كە پێكهاتوون لە 23 كەس و سێ كەسیان لە رەگەزی مێن.

پشتیوان بەهادین، بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددەی هۆشبەری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سێ باندی ماددەی هۆشبەرمان لە ماوەی 48كاتژمَردا دەستگیركردووە كە چەندین جۆر ماددەی هۆشبەر و ئامێری كێشانی ماددەی هۆشبەریان پێبووە. 

ئەو روونیكردەوە سێ كەس لە نێو  دەستگیركراوەكاندا لە رەگەزی مێن، سەرجەم ئەو كەسانە لەكاتی كێشانی ماددەی هۆشبەر یان بازرگانی یان ئاڵوگۆڕ دەستگیركراون. 

لە نێو ئەو دەستگیر كراوانەدا ژمارەیەك كەس دەستگیركراون كە لە هەوڵدابوون جگەرە لە هەرێمی كوردستانەوە رەوانەی دەرەوەی وڵات بكە نبۆ ئەوەش لە نێو ئامێری ئەلكترۆنیدا شاردویانەتەوە. 

ئەو وتیشی: لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا توانیومانە 123 كەس دەستگیر بكەین كە ماددەی هۆشبەر بەكاردەهێنن یان بازرگانی پێوە دەكەن. بەكارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی كوردستان زیادی كردووە، بەڵام زیادكردنەكەی جێی مەترسی نیە.


ڕیکلام