پاپای ڤاتیکان: سورم لەسەر ئەوەی سەردانی عێراق بکەم

  2021-03-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئاژانسی رۆیتەرز ڕایگەیاند پاپا فرەنسیسی پاپای ڤاتیکان ڕایگەیاندوە سەرەڕای ئاڵنگارییەکان،بەڵام سورە لەسەر سەردانیکردنی عێراق.

ئاژانسەکە ڕایگەیاندوە لەمیانەی وتارێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە پاپا ڕایگەیاندوە بە پشتیوانی خودا رۆژی هەینی سەردانی عێراق دەکات.

ئەوە لەکاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک موشەک ئاراستەی بنکەی عەین ئەسەدی ئەمریکیەکان کرا لە ئەنبار و بەپێی زانیاریی لایەنە ئەمنیەکان هیچ زیانێکی لێ نەکەوتۆتەوە.

هاوکات لە چوار چێوەی ئامادەکارییەکان بۆ هاتنی پاپا هێزێکی تایبەتی سەرۆکایەتی عێراق ڕەوانەی پارێزگای ناسریە کران بۆ پاراستنی ئەمنیەتی پاپا و شاندەکەی کاتێک سەردانی شوێنەواری ئور دەکات.

بڕیارە پاپا فرەنسیسی پاپای ڤاتیکان بەیانی رۆژی هەینی بگاتە فڕۆکەخانەی بەغدا و بۆ رۆژی دواتر سەردانی نەجەف بکات و لەگەڵ عەلی سیستانی کۆببێتەوە، بۆ حەوتی مانگیش سەردانی شاری موسڵ و هەولێر دەکات و لە یاریگای فرانسۆ هەریری ڕێوڕەسمێکی بۆ ئەنجامدەدرێت.

سەردانەکەی پاپا یەکەم سەردانی پاپای ڤاتیکانە بۆ عێراق و لەلایەن حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە ئامادەکاریی تەواو بۆ سەردانەکە کراوە.