وێنە.. سەکۆی موشەکە ئاراستەکراوەکانی سەربازگەی عەین ئەسەد دۆزرایەوە

  2021-03-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
میدیا عێراقییەکان و چەند چالاکێکی مەدەنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، وێنە و ڤیدیۆی ئەو سەکۆ موشەکییەیان دۆزییەوە، کە بەیانی ئەمڕۆ بنکەی سەربازی عەین ئەسەدی لە نزیک پارێزگای ئەنبار پێکرایە ئامانج.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزە عێراقییەکان ڕایانگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ بە ١٠ موشەک بنکە سەربازییەکەی پێکاوە و تا ئێستاش هێزە ئەمنییەکان کێوماڵی ناوچەکە دەکەن.

بە گوێرەی ئەو وێنانەی کە بڵاوکراوەتەوە، ئەو بارهەڵگرەی کە موشەکانی لێوە ئاراستە کراوە، بەشی پێشەوەی بە تەواوی سوتاوە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی سوپای عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بە ١٠ موشەکی گراد  بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کراوەتە ئامانج، بەڵام هیچ زیانێکی ئەوتۆی نەبووە.

 



ڕیکلام