ئەمریکا: وەڵامی هێرشەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد دەدەینەوە

  2021-03-07  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لیود ئوستن وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی وەڵامی هێرشە موشەکییەکەی سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد دەداتەوە، لەو کات و ساتەی کە ئەوان دیاری دەکەن.

ئۆستن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی (ABC ) ئەمریکا ڕایگەیاند، پنتاگۆن بەردەوامە لە هەڵسەنگاندنەکانی بە ئامانجی دیاریکردنی ئەو لایەنەی کە بەرپرسە لە هێرشەکە و بووتە هۆی گیانلەدەستدانی بەڵندەرێکی ئەمریکا لە بنکەکەز

وەزیری بەرگری ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە لەسەر ئێرانییەکان بزانن، ئەوان بەرگری لە هێزەکانیان دەکەن و وەڵامدانەوەشیان گونجاو و حساب بۆ کراو دەبێت.

جەختیشیکردەوە، سەرەداویان دەستکەوتووە و دڵنیابوونەتەوە لەوەی کە دەزانن کێ بەرپرسە لە هێرشەکە، پەیامیشیان بۆ ئەو کەسەی هێرشی لەو شێوەیە ئەنجام دەدەن، دەبێت چاوەڕێی ئەوەش بکات کە دەبێت چی بکەن بۆ ئەوەی بەرگری لە خۆیان بکەن.

ئۆستن وتی "دەمانەوێت پشت بە ڕێگەی دیپلۆماتی ببەستین، بەڵام لە هەمان کاتدا پێویستە هێزەکانمان ئامادەی وەڵامدانەوە و بەرپەرچدانەوە بن".



ڕیکلام