نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی

  2021-03-09  | 
ئابووری
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەگەرچی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بەڵام ئەمڕۆ نرخی نەوت تاڕادەیەک دابەزی.

بەپێی داتای بۆرسەکانی جیهان ئەمڕۆ سێشەممە ٩ی٣ی٢٠٢١، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 68 دۆلار و 88 سەنت فرۆشراوە .

هەروەها بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی (تەکساس) بە 65 دۆلار و 49 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ دووشەممە ٨ی٣ی٢٠٢١، بۆ ماوەیەکی کاتی، نرخی نەوت بۆ سەرو 70 دۆلار بەرزبووەوە، ئەمەش بەهۆی هێرشی حوسییەکانی یەمەن بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە، بەڵام دواتر نرخی نەوت دابەزی.

بەوتەی شارەزایانی ئابوری، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا پەیوەندی بە دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی جموجوڵە پیشەسازی و بازرگانییەکانەوە هەیە و پێدەچێت نرخەکە زیاتر بەرزببێتەوە.



ڕیکلام