باڵیۆزی تورکیا هێرشی توندی کردە سەر هەندێک لە سەرکردەکانی هەرێم

  2021-03-10  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا پەیامێکی توندی ئاراستەی هەندێک سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان کرد و خەونەکانی هەرێمی بە بەتاڵ ناوبرد.

لە بەیاننامەیەکدا باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا ڕایگەیاند "تێبینی کراوە لەناو ئەو پولانەی کە چاوەڕواندەکرێت لە لایەنی ئیدارەی هەرێمی کوردی لە عێراق دەربکرێت بە بۆنەی سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ عێراق، پولێکی تێدایە بەشێک لە شارەکانی تورکیای گرتووەتەوە".

فاتیح یەڵدز وتوویەتی "هەندێک لە سەرکردەکانی هەرێمی کوردی عێراق، ئەوانەیان سنوری خۆیان تێپەڕاندووە، دەیانەوێت ئەم سەردانە بەکار بهێنن بۆ ئاشکراکردنی خەونە بەتاڵەکانیانن لە بەرامبەر یەکپارچەیی خاکی دەوڵەتی عێراقی هاوسێ".

باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا جەختیکردووەتەوە "پێویستە  لەسەر دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی عێراق، بیریان بێتەوە ئەو جۆرە خواستە پیسانە چۆن بە شکست کۆتایی هاتووە".

داواشی لە دەسەڵاتدارانی هەرێکی کوردستان کرد، بەیاننامەکی پێویست دابنێنن و ئەو هەڵە گەورەیە راستبکەنەوە لە نزیکترین دەرفەت و بەشێوەیەکی ئاشکرا.

ئەو لێدوانانەی باڵیۆزی تورکیا لە کاتێکدایە، یەكێك لەو پولانەی بەبۆنەی هاتنی پاپا فرانسیس لە هەرێمی كوردستان دروستكرا میدیای توركیای نیگەران كردووە بەهۆی ئەوەی نەخشەی كوردستانی گەورە بووە.

دوای ئەوەی پاپا فرانسیس، ڕابەری باڵای مەسیحیە كاسۆلیكەكانی جیهان گەیشتە عێراق و رووی لە شاری هەولێركرد، لە هەرێمدا شەش جۆر پولی پۆستە دروستكران كە راڤەی سەردانەكەی پاپایان دەكرد بۆ هەرێمی كوردستان .

میدیای توركیا بەكارهێنانی نەخشەی كوردستانی گەورە لەسەر یەكێك لە پولەكان بە سكانداڵ ناودەبەن بۆ سەردانەكەی پاپا و دەڵێن "ئابڕوچوونێكی گەورە" بووە بۆ سەردانەكەی.  

ئەم ئێوارەیەش جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا رایگەیاند "هێشتا هیچ دیزاینێک بۆ چاپکردنی پوول پەسند نەکراوە ".

جووتیار عادل، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دیزاینەی بۆ چاپکردنی پوول هەڵدەبژێردرێت لەسەر بنەمای یاسا و دەستوور دەبێت " و هونەرمەندان چەند دیزاینێکی پوولیان بۆ چاپکردن پێشکێش کردووە، بەڵام هێشتا هیچ دیزاینێک بۆ چاپکردنی پوول پەسند نەکراوە.



ڕیکلام