كۆمپانیای لۆك ئۆیڵی روسی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌نیازه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له چه‌ند كێڵگه‌یه‌كی عیراق به‌رزبكاته‌وه.
كۆمپانیای لۆك ئۆیڵ له راپۆرتی ساڵانه‌یدا بڵاویكرده‌وه، ئامانجی كۆمپانیاكه له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی عێراق، زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و غازه به‌ڕێژه‌ی به 2 %، به‌ڵام به‌رهه‌مهێنان له كێڵگه‌ی نه‌وتی رۆژئاوای قڕنه، وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له ساڵی 2010 دا، گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كۆمپانیای لۆك ئۆیڵی روسی و كۆمپانیایه‌كی نه‌رویجی ئیمزاكرد، به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی كیڵگه‌ی نه‌وت له رۆژئاوای قڕنه.
كیڵگه‌ی نه‌وتی رۆژئاوای قڕنه به یه‌كێك له كیڵگه گه‌وره‌كانی عێراق داده‌نرێت، بۆ یه‌كه‌مجاریش له ساڵی 1973 نه‌وت له‌و كێَڵگه‌یه ده‌رهێنراوه، به وته‌ی پسپۆڕانی بواری وزه‌ش، ئه‌و كێڵگه‌یه نزیكه‌ی 14 ملیار یه‌ده‌گی نه‌وت له‌خۆده‌گرێت.