حەوت تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستدا

  2021-03-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا حەوت تووشبووی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە و 392 تووشبووی نوێ تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوی 24 كاتژمێری خۆی لەبارەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا رایگەیاند لەو ماوەیەدا 6787پشكنین ئەنجامدراوە و تیایدا 392 تووشبووی نوێ تۆماركراوە. 

وەزارەتەكە روونیكردووەتەوە لەو ماویەدا حەوت كەس لە شارەكانی هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە و 155 كەسیش لە ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە. 

دەقی راگەیەندراوەكە: 

ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ   COVID19 ژمارە (٣٨٢)

١. پشكنین: (٦٧٨٧ پشكنینی نوێ) 
• (٢٦٧٧) هەولێر
• (٢١١٤) سلێمانی
• (١٧٥١) دهۆك
• (١٩) هەڵەبجە
• (٢٢٦) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٣٩٢ تووشبووی نوێ)
• (٢٠٢) هەولێر
• (١٤٣) سلێمانی
• (٣٤) دهۆك
• (٦) هەڵەبجە
• (٧) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٣. چاكبوون: (١٥٥ چاكبوون)
• (٧٤) هەولێر
• (٣٣) سلێمانی
• (٣٨) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (١٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٧ مردن)
• (١) هەولێر
• (٢) سلێمانی
• (٣) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (١) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:
كەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشكنین ١٢٧٢٧٧٧ (٤٥٥٨٧٥ هەولێر، ٢٦٩٥٨٥ سلێمانی، ٥٣٩٦٦٨ دهۆك، ٧٦٤٩ هەڵەبجە)
تووشبوون ١١٢٦٩٥ (٣٩٧٣٨ هەولێر، ٣٢٤٩٧ سلێمانی، ٣٧٣٤٣ دهۆك، ٣١١٧ هەڵەبجە)
چاكبوون ١٠٥٤٥١ (٣٧٠٢١ هەولێر، ٢٩٦٢٣ سلێمانی، ٣٥٨٤٧ دهۆك، ٢٩٦٠ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٣٦٨٠ (١٧٦٤ هەولێر، ١١٥٦ سلێمانی، ٧٤٦ دهۆك، ١٤ هەڵەبجە)
مردن ٣٥٦٤ (٩٥٣ هەولێر، ١٧١٨ سلێمانی، ٧٥٠ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جەخت دەكەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 
 وەزارەتی تەندروستی       
حكومەتی هەرێمی كوردستان    
١٤ی ئازار ٢٠٢١


ڕیکلام