پێنج کەسی دیکە لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

  2020-06-17  | 
سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە سلێمانى پێنج کەسى دیکە گیانیان لەدەستدا کە هەڵگرى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون، بەوەش ژمارەی گیان لەدەستدان لەمڕۆدا لە سلێمانی گەیشتە نۆ کەس .

ژیان_سلێمانى: سەرچاوەیەک لە تەندروستى سلێمانى بە (تۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، ئەو پێنج کەسەى کە ئەمڕۆ گیانیان لەدەستداوە پێکهاتوون لە چوار پیاو و ژنێک .

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ چوار کەسی دیکە لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە هەر چواریان پیاو بوون، کەسێکیان خەڵکى پێنجوێنە و دانەیەکیان عەرەبە و دوانەکەى دیکەشیان خەڵکى سلێمانین .

هاوکات بەرەبەیانی ئەمڕۆش کەسێکى دیکە لە ڕانییە گیانى لەدەستدا کە هەڵگرى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوو، هەروەها لە پارێزگاى هەولێریش پێنج کەس دیکە گیانیان لەدەستدا، بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەئەمڕۆدا لە هەرێم گیانیان لەدەستدا، گەیشتە 15 کەس .

بە گیان لەدەستدانى ئەو 15 کەسەش، ژمارەى مردووان بە کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان گەیشتە (74) کەس، کە لەو ژمارەیە 62 کەسیان لە سلێمانى و 12 کەسەکەى دیکەشیان لە هەولێرن.



ڕیکلام