بۆ پەسەندکردنی یاسای دادگای فیدراڵی حەلبوسی لەگەڵ سەرۆکی قەوارە سیاسیەکان کۆبۆوە

  2021-03-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرکردەی قەوارە سیاسییەکان کۆبۆوە، بە مەبەستی ڕێککەوتن لەسەر بەندەکانی یاسای دادگای فیدراڵی، کە بووەتە جێگەی ناکۆکی نێوانیان.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی حەلبوسی لەگەڵ سەرۆکی قەوارە سیاسییەکان، بەمەبەستی ڕیککەوتن بوون لەسەر بەندەکانی یاسای دادگای فیدراڵی.

ئەوەش لە کاتێکدا، سەرباری ئەوەی ئەمڕۆ بڕیاربووە لە دانیشتنی پەرلەماندا، یەکێک لە بڕگەکان گفتوگۆ و پەسەندکردنی یاسای دادگای فیدراڵی بێت، بەڵام بڕیاردرا بۆ ماوەی کاتژمێر کۆبوونەوەکە داوبخرێت، بەڵام کاتژمێرەکە تێپەڕیوو، هێشتا پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی خۆی دەستپێنەکردووە.



ڕیکلام