بۆ یەکەمجار لە ئەمریکا هیندیە سورەکان پۆستێکی وەزاریان وەرگرت

  2021-03-16  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بۆیەکەمجار لە مێژووی ئەو وڵاتە، یەکێک لە دانیشتوانە رەسەنەکانی ئەمریکا، کە هیندیە سورەکان ناسراون، کردە وەزیری ناوخۆی ئەو ئەمریکا لە ئیدارەی جۆ بایدن.

 (دیب هالاند) کە ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا بووە، بە پەسەندکردنی ٥١ دەنگ و نارەزایی ٤٠ متمانەی ئەنجومەنی پیرانی بەدەستهێنا.

بەو پێەش هالاند سەرپەرشتی نزیکەی لە یەک لەسەر پینجی خاکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات، کە چەندین ئاژانس و شوێنی سروشتی لەخۆ دەگرێت، کە لە موڵکایەتیان دەگەڕێتەوە بۆ دانیشتوانە رەسەنەمانی ئەمریکا.

وەزیری ناوخۆیی نوێی ئەمریکا تەمەن ٦٠ ساڵ ەو سەر بە هۆزی (لاگونا بۆیبلۆ)ی نیو مەکسیکۆیە، لە ساڵی ٢٠١٨دا ناوی چووە مێژووەوە، بەو پێیەی یەکێک بووە لەدوو ژنەی کە لە دانیشتوانی رەسەنی ئەمریکان و بوونە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا.

چاک شومەر سەرۆکی زۆرینەی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی پیران بەر لە دەنگدانەکە ڕایگەیاند "پەسەندکردنی هالاند هەنگاوێکی مەزنە بۆ پێشکەوە لە پێکهێنانی حکومەتێک کە لە هەموو پێکهاتەکانی ئەم وڵاتە لەخۆ دەگرێت، چونکە دانیشتوانە رەسەنەکانی ئەم وڵاتە بۆ ماوەیەکی زۆر ڕووبەڕووی پەراوێزخستن بوونە لەسەر ئاستی کاری دەوڵەتی و پۆستەکانی دیکەی کاری حکومەت.



ڕیکلام