گەشتیارێک لە ئاوی دوکان خنکا

  2021-03-21  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو گەشتیار کەوتنە ناو ئاوی دوکانەوە و یەکیان خنکاوە.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان رایگەیاند، دوو گەشتیارەکە لە خوار بەنداوەکەوە لە نزیک ناوچەی سورقاوشان کەوتوونەتە ناو ئاوەکەوە، یەکیان توانراوە رزگاربکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسەی خنکاوە تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوە و  تیمەکانی غەواس  بە هاوکاری تیمەکانی هەهەنگی و فریاکەوتن سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمەکەیدا.

هەردوو گەنجەکە خویندکاری زانکۆ بوون لە زانکۆی کۆمار و تەمەنیان لە نێوان ٢٢ ساڵ و ٢٤ ساڵدان و خەڵکی خانەقینن، بەڵام لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی دادەنیشن.


ئەمڕۆ ٢١-٣ کە یەکەم ڕۆژی ساڵی ٢٧٢١ کوردییە، لەهەموو ناوچەکانی کوردستان هاوڵاتیان بەمەبەستی گەشت و سەیران چوونەتە دەرەوە و داواش لە هاوڵاتیان دەکرێت بۆ پاراستنی سەلامەتی ژیانیان دوورکەونەوە لە مەلەکردن و خێرایی لێخوڕێنی ئۆتۆمبێل هەروەها ژینگەی کوردستان بپارێزن.

 



ڕیکلام