نرخی نەوت نزمبوونەوەی تۆمار کرد

  2021-03-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر بەرهەمەکانی سووتەمەنی ئەمڕۆ دووشەممە خواست لەسەر نەوتی خاو کەمبۆوە و ئەوەش کاریگەریی لەسەر نەرخەکەی کرد.

نرخی نەوتی برنت هاتەخواروە بۆ ٦٤ دۆلار و ٢٥ سەنت، کە بە بەهای ٢٧ سەنتە بەهای دابەزیووە.

بە هەمان شێوە نرخی نەوتی خاوی ئەمریکا هاتەخواروە بۆ ٦١ دۆلار و ١٥ سەنت، کە بە بەهای ٢٨ سەنت نرخەکەی پاشەکشەی کرد.

لەو بارەیەوە ستیڤن ئینیس پسپۆڕی ستراتیژی بازاڕی وزەی جیهانی ڕایگەیاند، لە راستیدا هێشتا دۆخەکە ماویەتی بکاتەوە چاکبوون و خواست لەسەر نەوت بگاتەوە ئاستی جاران، چونکە ئاستەکانی پێوانەیی بۆ ڕاکێشانی وزەی بەرهەمهاتوو، بە پشیتوانی سەرەکی بازاڕەکانی نەوت دادەنرێت.

دوای بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەستانی بەشێکی زۆری چالاکییە ئابورییەکان، خواست لەسەر وزە و بە تایبەت نەوت کەمبۆوە، ئەوەش کاریگەریی کردە سەر نرخی نەوت، بۆ بەرگرتن بەو دۆخەش وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی ئۆپیک ناچار پەنایان بۆ کەمکردنەوەی بەرهەم گرت، بۆ ئەوەی بتوان نرخی نەوت لە ئاستێکدا ڕابگرن، بە تایبە دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو نرخەکەی هاتەخواروە بۆ خوار ٢٧ دۆلاری ئەمریکی.



ڕیکلام