وەرگرتنى ڤیزاى ئێران گۆڕانکارى بەسەرداهات

  2021-03-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئۆفیسی وەرگرتنی ڤیزای ئێران لە هەرێمی کوردستان ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە بەنیازی گەشتکردنن بۆ ئێران به‌وه‌ی كه‌ وەرگرتنی ڤیزا گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە، دەشڵێت، لە ڕۆژی شەممەوە داواکاری وەرگرتنی ڤیزای ئێران دەستپێدەکاتەوە .

ئۆفیسی وەرگرتنی ڤیزای ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێشتر لە سلێمانی لەکاتی وەرگرتنی ڤیزای ئێران پێویست بوو داواکار پشکنینی کۆرۆنا بکات ئەوکات ڤیزای پێدەدرا، بەڵام لەئێستادا گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە و دەتوانن داواکاری ڤیزای ئێران پێشکەش بکەن بەبێ ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رۆژى شەممەى داهاتووەوە، داواکاری پێشکەشکردنی ڤیزای ئێران دەستپێدەکاتەوە.

ئۆفیسی وەرگرتنی ڤیزای ئێران لە هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، پێویستە  بۆ سەر مەرز پشکنین ئەنجام بدرێت بەو مەرجەى نابێت (72) کاتژمێر تێپەڕبووبێت بەسەر پشکنینەکەدا.



ڕیکلام