لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە تورکیا، ٣٩ هەزار و ٣٠٢ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون و ١٥٢ کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی تورکا بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە تورکیا، ٣٩ هەزار و ٣٠٢ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون و ١٥٢ کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتەکە ئەوەشی ئاشکراکردوە کە، هەزار و ٤٠١ نهخۆش چارەسەری سەرەتاییان وەرگرتووە و دوو هەزار و ٨٢ کەسیش باری تەندروستیان ناجێگیرە.
لە ماوەی شەو ڕۆژێکدا لە تورکیا، ئەوە یەکەمین جارە ڕێژەی توشبون بەو شێوەیە بەرزبێتەوە و لە چەند شەوی ڕابردووشدا، ٣٧ هەزار و ٣٠٣ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.