دوو هەفتە جارێک پشکنینی کۆرۆنا بۆ بایدن دەکرێت

  2021-04-02  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوو هەفتە جارێک پشکنینی کۆرۆنا بۆ جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدەدرێت، ژمارەی گیان لەدەستدان لەو وڵاتە بۆ ٥٥٢ ھەزار کەس بەرزدەبێتەوە.

ئاژانسی ڕیا نۆڤەستی لە زاری جۆن پیساکی، سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، هەموو دوو هەفتە جارێک پشکنینی کۆرۆنا بۆ جۆ بایدنی، سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدەدرێت.

سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی، وتیشی، لە پشکنینی ئەم هەفتەیەیدا، پشکنینەکەی سەرۆکی ئەمریکا، نێگە تیڤ بووە و توشی کۆرۆنا نەبووە. 

لە سەرەتای ئەمساڵدا جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند، کە لە ئایندەیەکی نزیکدا، ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ ٩٠% ئەمریکیەکان دابین دەکات، لە ئێستادا پرۆسەی پێکوتەکە دەستیپێکردووە و لەچەند هەفتەی ڕابردووشدا ٥٠ ملیۆن ئەمریکی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە. 

بەپێی دوایین ئامار ژمارەی توشبون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتوەتە ٣٠ ملیۆن و ٤٨٥ هەزار کەس هاوکات، ٥٥٢ هەزار کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.



ڕیکلام