راپەڕین.. دوو کەس بە دوو کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران

  2021-04-04  | 
 راژان ستار
ئاسایشی ڕاپەڕین دوو کەسی دەستگیرکرد کە بەنیازبوون لە ئێرانەوە ماددەی هۆشبەر بهێننە ناو هەرێمی کوردستان.

محەمەد فازیل وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بەتۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، "بەشی جموجۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر، لە (گوندی توەسوران - سەنگەسەر/پشدەر)، دووكەسی بەناوەكانی (ب، خ، م) و (ح، ع،  أ) دەستگیرکردووە، كە بڕی ( 2 كغم) دوو كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر، لەجۆری (تریاك)یان پێوەگیراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو دوو کەسە ویستویانە لە ئێرانەوە تریاکەکە بهێننە ناو هەرێمی کوردستان.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین راشیگەیاند، لەسەر بڕیاری دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی ڕانیە و بە یاسای 26ی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵیەكان، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەو دوو تۆمەتبارە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.



ڕیکلام