لە یاریەکانی هەفتەی ٣٠ی خولی پریمەرلیگدا، یانەی ئەرسیناڵ لە لەندەن میوانداری یانەی لیڤەرپوڵیکرد، یانەی میوان یاریەکەی بەسێ گۆڵی بی وەڵام بردەوە و خۆی گەیاندە پێنجەمی ڕیزبەندی خولەکە.
تایمی یەکەمی یاریەکە بهبێ گۆڵ کۆتای هات، لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی ٦٤، ٦٨، ٨٢ یانهى لیڤهرپوڵ توانی سێ گۆڵ لە ڕێگەی دیگۆ جوتا دوو گۆڵ و محەمەد سەڵاح گۆڵێک توماربکات.
بەو ئەنجامەش لیڤەرپوڵ کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٤٩ خاڵ و خۆی گەیاندە پێنجەمی ڕیزبەندی خولەکە و یانەی ئەرسیناڵیش بە ٤٢ خاڵ لە پلەی نۆیەمدایە.