بەهۆی قاچاخیەوە ئاژەڵداری بەرەو نەمان دەچێت

عەلی حەمە ساڵح

پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان
  22/11/2020  |    2080 جار خوێندراوەتەوە

کێشەی دەسەڵاتدارانی هەرێم تەنیا دابیننەکردنی موچەو گەندەڵی نەوت و زەوی نیە! هەرچی پارەی تێدا بێت لای ئەمان حەرام نیە!!

وابڕوات... بەهۆی قاچاخچێتیەوە کشتوكاڵ و ئاژەڵداری لە کوردستان بەرەو لە ناوچوون دەچێت...

هەرکەس بچێتە ( مەیدانی ئاژەڵان) دەبینێت چۆن بەهۆی مانگاو مەڕو بزنی قاچاخەوە، هەرچی ئاژەڵدارە تووشی زیانبوە...

جگە لەو ڕێگا پێدانەی وەزارەتی کشتوکاڵ دەیکات، ئاژەڵێکی زۆر بەشێوەی قاچاخ لە لایەن بەرپرسانەوە لە ئێران و تورکیاو سوریاوە دەھێندرێت.

ھێنانی ئاژەڵی قاچاخ وایکردوە، ئەوانەی چەندین ساڵە سەرقاڵی ئاژەڵدارین تووشی زیانێکی گەورەبن و بیر لە وازھێنان بکەنەوە..
ئەم قاچاخیە تەنیا مەترسی ئابوری و زیانی ئاژەڵدارەکانی نیە، بەڵکو مەترسی تەندروستیشی ھەیە...

مانگاو بزن و مەڕی سوری ، لای مەرزی وەلیدەوە بۆ سحێلا دەھێندرێت، گەورە بە ١٠٠ ھەزارو بچوک بە ٣٥ ھەزار..

ئاژەڵی تورکی لە ناوچەی خوێرێزکای سەربە شیروان مەزنی قەزای مێرگە سورەوە داخڵدەکرێت... پێشتر بازرگانی جگەرەو سوتەمەنیش لێرەوە دەکرا...

جگەلەوەی بۆ ئاژەڵی گەورە ١٠٠ ھەزارو بۆ بچوک ٣٥ ھەزار وەردەگیرێت، بەناوی کێشانیش ١٥٠ ھەزار بۆ ھەرتەنێک وەردەگیرێت، دوو شەویش لە خاندا دەیانھێڵنەوەو بۆ ھەر شەوێک ١٧ ھەزار وردەگیرێت.

لە بەدواداچونی ئەم دۆسیەدا، وەزیری کشتوکاڵ ڕایگەیاند: ئەمە لە دەرەوەی ڕێگا پێدان و چاودێری ئەوانەو زایانی گەورەی داوە..

زیاتر