چونە ناو ھاوپەیمانی کوردستانی و ھاتنە دەرەوە لێی

لەتیف شێخ مستەفا

یاساناس و سیاسەتمەدار
  31/07/2020  |    777 جار خوێندراوەتەوە
دوای ھەلبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٠ مەسعود بەرزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی ئەوکات موبادەرەیەکی کرد بۆ دروست کردنەوەی ھاوپەیمانی کوردستانی لە بەغداو داوای کۆبونەوەی ھەموو کوتلە براوەکانی کرد بەگۆڕانیشەوە، گۆڕان بڕیاری دا بەشداری بکات، من وەک خۆم ئەو ھەنگاوەم پێ ھەڵە بوو لێدوانی رۆژنامەوانێمدا کە ئەوە کارێکی باش نیە چونکە پێچەوانەی وتارو بەرنامەی ھەڵبژاردنی لیستی گۆڕان بوو بۆ بەغدا.

وەفدێک پێک ھات بەسەرۆکایەتی کاک قادری حاجی عەلی و کاک شۆڕش و بەندە ، لەرێگا کاک قادر وتی من دوێنێ شەو لای کاک نەوشیروان بووم ھەموو شتێکی پێ وتوم ، کەچوین بەشداری کۆبونەوەکەمان کرد پارتی پێشتر رەشنوسی پەیرەوێکی ناوخۆی بۆ کوتلە کوردیەکان دانابوو دیارە ھەموویلەقازانجی خۆی دارشتبوو کاک قادر ھیچ تێبینیەکی وای نەبوو ، ئێمەش ھیچ قسەمان نەکرد

ئەوە بوو رەشنوسەکە ھەر ئەو رۆژە لە میدیا بلاو کرایەوە ، کە ھاتێنەوە من و کاک شۆرش چۆین بۆ لای کاک نەوشیروان زۆر توڕەبوو وتی ئەمە ھەر مەعنای نیە چۆن لەسەر ئەوە رازی بوون ، منیش وتم کاک نەوشیروان تۆ پێشتر ھیچت بە ئێمە نەوتوە ، کاک قادریش دوێنێ شەو لای خۆت بوە ئەویش سەرۆکی وەفدە، کە ئەو رازی بوو وامان زانی رەزامەندی تۆیە ، ئاسانە پێیان چاک دەکەینەوە ، وتی چۆن وتم لەکۆبونەوەی داھاتووچاکی دەکەینەوە، من دەمزانی پارتی و خودی کاک مەسعودیش زۆر بەلایانەوە گرنگ بوو گۆڕان لەگەلیان بێ و لەژێر چەتری ئەواندا بێت . لە کۆبونەوەی داھاتوو تەنھا منو کاک شۆرش بەشدار بووین وەک دەڵێن پێمان لێ کردنە کەوش و ھەموو خاڵەکانی گۆڕانمان جێگیر کرد کە بریتی بوون لەمانە:-

١- گۆڕینی ناوی ھاوپەیمانی کوردستانی بۆ ئیئتیلافی کوتلە کوردستانیەکان
٢- سەرۆکایەتی دەوری بێت و ھەر ساڵەیسەرۆکی یەکێک لە کوتلەکان سەرۆکی ئیئتیلافەکە بێ لە بەغدا
٣-بڕیار وەرگرتن بە ئیجماع بێت، واتە دەبێ ھەر چوار کوتلەکە رازی بن لەسەری
٤- دەبێ حوکمەتی داھاتوو لەماوەی ساڵێک مادەی ١٤٠ جێبەجێ بکات
کەھاتینەوە کاک نەوشیرواندەستخۆشی لێ کردین
ئیتر وەفدی گۆڕانیش لەگەڵ وەفدی کوتلە کوردیەکان بەرێکەوت بۆ بەغدا بۆ مەسەلەی پێک ھێنانی حوکمەت و پشکی کورد، لەو بەینەدا بوو کاک شاھۆ سەعید کە زۆر نزیکی کاک نەوشیروان بوو ئەوکات تەلەفۆنی کرد ، وتی ئەگەر گۆران بەشداربێ و وەزارەتی داد وەربگرێ تۆ دەیکەی ؟وتم نەخەیر من ھاتوم ئەم چوار ساڵە نوێنەرایەتی خەلک بکەم و ئەو بەڵێنەشم بەدەنگدەران داوەبەرگری لە مافو داواکاریەکانی خەلک بکەم لە پەرلەمان و ھیچ پۆستێکی تر وەرناگرم

٢
کشانەوە لە ئیئتیلافی کوتلە کوردیەکان
دوای چەند جەولەو یەکتر بینینێکی کوتلە کوردیەکان لە بەغدا ، کاک نەوشیروان داوای کۆبونەوەی فراکسێۆن و خۆی و بەرپرسەکانی گردەکەی کرد، ھەموومان ١٤ کەس بوین ،باسی کشانەوەی کردو داوای رەئی ئێمەی کرد ، کە ھاتە سەرەی من وتم کاک نەوشیروان ، کەسەرەتا چوینە ئیئتیلافەکەوە من پێم باش نەبوو لێدوانیشم بۆ ڕاگاندنەکان دا چونکە وەعدمان بەخەلک دابوو لەوان جیاواز بین ، ئێوە بریاری بەشداری کردنتاندا.

ئێستا کەچوین بۆ دەکشێینەوە، چی رویداوە؟
ھەندێ شتی وت من خۆم قەناعەتم نەکرد
وتی بۆ کۆبونەوەی داھاتوو ھەرکەس رەئی خۆی بڵێ ، مامۆستا یوسف کە تازە ببو بە بەرپرسی ژوری توێژینەوەی سیاسی ئەوکات دکتۆر نەبوو رسپێردرا کە راپۆرتێک ئامادە بکات لەسەر سودو زیانەکانی کشانەوە

کۆبونەوەی داھاتوو ، تەقریبەن ھەشتمان رەئیمان وابوو نەکشێینەوە ، بەلام خۆی و پێنج کەسی تر لەگەل ئەوە بوون بکشێنینەوە
دکتۆر یوسفیش راپۆرتەکەی خوێندەوە سودەکانی نەکشانەوە زیاتر بوون لە کشانەوە

من وتم با بیخەینە دەنگدانەوە ، وتی نا ھەر دەکشێینەوە وتی یەکێک بەیاننامەیەک ئامادە بکات ، راستەوخۆ کاک شۆرش بەیاننامەیەکی چاپکراوی لە گیرفانی دەرھێناو خوێندیەوە، کاک ھەڤاڵ کوێستانی ئەویش ھەر لە بەرەی نەکشانەوە بوو ھەر لەوێدا رەخنەی لە بەیاننامەکە گرت ھەندێ کەم و کوڕی بەیانەکەی راستە کردەوە وتی دەباشە ئەو بەیاننامە لابەن خۆت یەکێکی تر بنوسە ، کاک ھەڤاڵ دانەیەكی تازەی نوسیو بڵاو کرایەوە
دیار بوو پێشتر ھەموو شتێکیان بڕاندبۆوە

دوای ئەوە گۆڕان خۆی بەتەنیا دەستی کرد بە گفتوگۆ لەگەل مالکی کە بەشداری حوکمەت بکات، بەڵام مەسعود بەرزانی وتبوی ئێمە رازی نابین گۆڕان لە دەرەوەی ئێمە بەشداری لە حوکمەت پێ بکرێ ، ئیتر مالکیش کەوتە ژێر فشاری ئەوو گۆڕانیان لە حوکمەت بەشداری پێ نەکرد
زیاتر