تەرمی ئەو گەنجەی لەكەلار خنكا دوای چوار رۆژ دۆزرایەوە

  2020-08-10  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
تەرمی ئەو گەنجەی لە سنوری كەلار لە ئاوی رووباری سیرواندا چوار رۆژ پێش ئێستا خنكا تەرمەكەی دۆزرایەوە، ئەوەش دوای ئەوەهات كە ئاوی رووباری سیروان كەمكرایەوە.

محەمەد جەلال، ئەو گەنجە تەمەن 20 ساڵانە بوو كە چوار رۆژ پێش ئێستا لە ئاوی سیرواندا مەلەوانی دەكات و دواتر دەخنكێت، بەڵام تیمەكانی مەلەوانی ئیدارەی گەرمیان نەیانتوانی تەرمەكەی بدۆزنەوە. 

دوای كەمكردنەوەی ئاوی رووبارەكە بەیانی ئەمڕۆ تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوە و رەوانەی پزیشكی دادوەری كرا، موفیدعەلی شكور، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی گەرمیان بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: تەرمەكە لە شوێنەی مەلەی كردووە 300 مەتر خوارتر تەرمەكەی دۆزراوەتەوە. 

ئەو وتیشی: جارێكیدیكە داوا لە خەڵكی دەكەین كەس لە ئاوی ئەو رووبارەدا مەلە نەكات لەبەر ئەوەی تا ئێستا لەمساڵدا شەش كەس كەس خنكاون، بۆیە جارێكی دیكە داوا دەكەین خەڵكی خۆیان لە مەلەكردن لەو رووبارەدا بپارێزن.  


ڕیکلام