سه‌باح ڕه‌نجده‌ر
كوڕه نۆبهرهكهم شیعر
ئه‌گه‌ر شێر بمخوا
ڕووناكی ده‌مارم له‌ناوچه‌وانی لێده‌دا
ناسینه‌وه‌ی مه‌رد ئاسانه
ئه‌گه‌ریش چه‌قه‌ڵی دۆڕاوی خودی خۆی بمخوات
ڕووناكی ده‌مارم له‌ناوچه‌وانی خاوده‌بێته‌وه
چاو مه‌سووڕێنه
هه‌زار و یه‌ك سووڕی ژیان له ساده‌یی دوانت دهخمڵێن و ده‌رده‌كه‌ون
هه‌وێنی دڵ بگره‌وه و جریوه و جووكه‌ی دێڕ هه‌ڵمژه
گه‌ڕه‌كه جوانه‌كان داوات لێده‌كه‌ن بچیته ناویان و چه‌تریان هه‌ڵده‌ی
نالی و
گۆران و
ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د بكوژه
لۆكهت نه‌خستووه‌ته گه‌رووی هیچ گۆرانیبێژێكهوه
شاعیری پاشخاپه‌رۆك و قۆپیه‌چی و نانی نانیش
له كاتی كڕنووشدا وشه‌كانی ماڵی كران و چه‌پۆك له‌سه‌ریان درا
***
گه‌رمایی كهڵدڵی هێشوو پێده‌گه‌یه‌نێ
ئاواز له چاوانی ون نییه
گای عول و حهپۆلیش له‌جێی كه‌ڵه‌باب ناخوێنێ
16/3/2021 هه‌ولێر