پەرتەو نادری: ئەگەر ڕۆژێک کورد سەربەخۆیی ڕابگەیەنێت، یەکەم شاعیر دەبم کە داوای مافی پەنابەریی لێدەکەم

  2021-05-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان

پاش ئەوەی لەلایەن شاعیر و وەرگێڕی کورد(دلاوەر قەرەداغییەوە) شیعرەکانی دەکرێنە زمانی کوردی و لە کتێبێکدا بە ناوی (دەمی خوێناویی ئازادی) چاپ دەکرێن، شاعیری ئەفغانی (پەرتەو نادری) لە نامەیەکیدا بۆ وەرگێڕی شیعرەکانی دەنووسێت:  تاکو ئێستا چەند جارێک شیعرەکانم بۆ زوبانانی تری وەک ئینگلیزی و فەڕەنسایی و ئیتاڵیایی وەرگێڕدراون، بەڵام هیچیان وەک وەرگێڕانی شیعرەکانم بۆ کوردی دڵیان خۆش نەکردووم.

هەروەها ئەو شاعیرە دەڵێت: من دەمێکە نووسیومە ئەگەر ڕۆژێک کورد وڵاتی سەربەخۆی خۆی ڕابگەیەنێ، ئەوا یەکەم شاعیر دەبم کە داوای مافی پەنابەریی لێ دەکەم.

شایەنی ئاماژەیە (دلاوەر قەرەداغی) لەگەڵ ئەوەی شاعیرێکی ناوداری کوردە هاودەم یەکێکە لەو وەرگێرانەی ڕووبەرێکی بەرچاوی لە کایەی وەرگێڕان بۆ زمانی کوردییدا هەیە کارەکانی ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە زیاتر کردنەوەی پەنجەرەی نوێ بەسەر ئەدەبیانتی کوردییدا.



ڕیکلام