ڕۆژ هەڵەبجەیی
(1)
گۆزه‌یه‌ك شه‌راب هه‌ر له خۆیه‌وه له دایك نه‌بووه،
ترێ ماندووبوون له ئه‌وكی گیراوه،
ئاخی بلورینی ژنێكی تێكه‌ڵاو بووه !
(2)
نیشتمان چییه
ئه‌گه‌ر هه‌موو پیته‌كانی دیوار بن؟
زیندان پێده‌كه‌نێ،
تاریكی هه‌تاو ده‌كێشێ !
(3)
(با) له هه‌ندێ جارا ده‌بێته ڕه‌شه‌با ،
لۆمه‌ی ناكه‌م تووڕه‌بوونی سه‌ر ده‌كا
له بینینی سوتان و خنكان و شكان !
(4)
دڵۆپێك ئاو حه‌قیقه‌تی نییه،
باران بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌رئێشه ڕزگاری بێ،
ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی ده‌ته‌كێنێ !
(5)
خۆڵ یاخی نه‌بێ كه بوونی ئه‌زه‌لییه،
نووچێك بدا له یه‌خه‌ی مه‌رگ،
ته‌رمه‌كان شاهیدن !
(6)
به‌رد بۆ شانازی ده‌كا كه بێده‌نگه؟
هه‌ره‌مه‌كانی فیرعه‌ون شاهیدن،
ده‌نگدانه‌وه‌ی به‌رد ،
بووه سه‌مه‌ره‌ی سه‌رسوڕمان !
(7)
مێژوو نه‌ڵێ هه‌وڵم دیاره،
جگه له‌ڕابردوو،
له‌كوێوه ده‌بێته سوارو پیاده !
(😎
بائاوێنه ئه‌وه‌نده به فیزه‌وه سه‌ما نه‌كا،
هه‌موو نهێنییه‌كان ده‌زانێ،
له‌ره‌ی له‌رزینێك به‌سه،
هاواری هاڕه بكا !
(9)
باخۆرنشین ئه‌وه‌نده لۆمه‌ی ،
ئێواره نه‌كا چۆته باوێشكی خه‌و،
ئه‌وه‌ی له بیرچوو ده‌بێته سه‌رینی شه‌و !
(10)
باشمشاڵ ئه‌وه‌نده سه‌ره‌ڕۆ نه‌بێ،
ده‌نگی خۆشتره له ڕه‌شه‌با
دوێنێ قامیشێك بوو سه‌ر به‌خێڵی (با)
(11)
ئاگر با ئه‌وه‌نده متمانه نه‌كا،
به شه‌ڕی مه‌شخه‌ڵه‌كانی.. له كۆتا شه‌ڕا،
بۆ خۆڵه‌مێش نووچ ئه‌دا !
(12)
باگژوگیا به نه‌شئه‌یان له خۆبایی نه‌بن،
كه‌پووشپه‌ڕ هات،
غوبار له‌به‌ر ده‌كه‌ن !
(13)
هه‌موو كۆشكه‌كان پێده‌كه‌نن،
كه لوتیان گه‌شتۆته ئاسمان
سه‌رده‌مێك دێ پێكه‌نینیان،
چۆته كه‌لاوه‌كان !
(14)
باباڵنده سه‌ركێشی نه‌كا له ئاسمانا ده‌فڕێ،
ڕۆژێك دێ،له خاكا نیشته‌جێ !
(15)
له‌پلیكانه‌كانی تاریكیا،
شه‌مشه‌مه كوێره به لوتبه‌رزییه‌وه،
هه‌نگاو ده‌شێلێ ،
ئه‌وه‌ی له بیرچوو ،به تاڵێك ڕووناكی
قفڵ ئه‌درێ له باڵه‌كانی !