ژمارە یەکی گۆڤاری دیوان بڵاوکرایەوە

  2021-06-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ناوەندی هەولێری مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەریدەکات

لە مەراسیمێکدا لە هۆڵی یەکێتی نووسەرانی کورد لقی هەولێر سمکۆ عەبدولکەریم سەرنووسەری گۆڤاری دیوان وتارێکی پێشکەش کرد، لە وتارەکەییدا تیشکی خستە سەر ئامانجەکانی دەرکردنی گۆڤارێکی کولتووری نوێ بە ناوی دیوان و رایگەیاند: گۆڤاری دیوان گۆڤاری سەرجەم نووسەرو ئەدیب و رۆشنبیرانە بەبێ جیاوازی ئایدۆلۆژی و فیکری خزمەت دەکات و مینبەری هەمووان دەبێت .

پاشان سەرنووسەری گۆڤاری دیوان گوتیشی: دیوان گۆڤارێکی مانگانەیەو ناوەندی هەولێری مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەریدەکات .

لەکۆتایی مەراسیمەکەدا لەلایەن هەریەک لە هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا و فرمێسک وریا قانع پەردە لەسەر ژمارە یەکی گۆڤاری دیوان لادراو بەسەر ئامادەبووان دابەشکرا .

شایەنی باسە ناوەندی هەولێری مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ئەم گۆڤارە دەردەکات .



ڕیکلام