وەزارەتى تەندروستى بانگەوازێکى بە پەلەى بڵاوکردەوە

  2020-07-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتى تەندروستى هەرێم لە بانگەوازێکدا داوا لە ئەو نەخۆشنانەى کۆرۆنا کە چارەسەریان وەرگرتوە و بەتەواوى چاکبوونەتەوە دەکات سەردانی سەنتەرەکانی بانکی خوێن بکەن بو بەخشینی پلازما.

وەزارەتى تەندروستى هەرێم لە بانگەوازێکدا ئاماژەى بەوەکردووە،  یەکێک لە ھێڵەکانی چارەسەری بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID19 بریتیە لەوەرگرتنی پلازمای خوێنێ کەسێکی چاکبووەوە لەو نەخۆشیە،  لەئیستادا ژمارەیەکی زۆر لە نەخۆشەکان بەتوندی تووشبوون و پێویستیان بە پلازما ھەیە .

داوا لە ئەو نەخۆشانە دەکات، کە چاکبوونەتەوە و 28 رۆژیان تێپەڕکردووە  بە سەر یەکەم ڕۆژی دەستنیشانکردنی نەخوشیەکە، سەردانی سەنتەرەکانی بانکی خوێن بکەن بو بەخشینی پلازما، ئەو بەخشینە خزمەتێکی مرۆڤدۆستی و خێرێکی گەورە تۆماردەکەن .


ڕیکلام