سنووری شارباژێر بۆردوومانکرا و کەسێک گیانی لەدەستدا

  2024-04-14  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کامەران حەسەن، قایمقامی ماوەت رایگەیاند، شەوی رابردوو خانوویەک لە سنووری شارباژێڕ بەهۆی بۆوردوومانەوە خاپوور کراوە و گەنجێک لەنێو خانوەکەدا بووە گیانی لەدەستداوە .

وتیشی، ئەو گەنجە لە سلێمانی نیشتەجێیە و شەوی رابردوو لەو خانووەدا ماوەتەوە و باس لەوەدەکرێت کە کەسێکی دیکەشی لەگەڵدا بووە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان تەنیا تەرمی یەک کەس دۆزراوەتەوە.


ڕیکلام