وێنە..لە سلێمانی سەوزە بە ئاوی زێراب ئاو دەدرێت

  2020-08-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند هەڵمەتێکیان لە گەڕەکی کەنە سورە ئەنجامداوە لەو شوێنانەی سەوزەی تێدا دەچێنن، بۆیان دەرکەوتووە خاوەنی سەوزەکان بە ئاوی زێراب سەوزەکانیان ئاودەدەن.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئاشکرایکردوە، خاوەنی ئەو سەوزانە سەبی سەر زێرابەکانین لابردوە و ماتۆڕ و غەتاسیان تێکردوە و سەوزەکانیان پێ ئاوداوە.

شارەوانی سلێمانی ڕاشیگەیاندوە ئەم کارە جگە لە زیادەڕەوی، کارێکی نا تەندروستە و زیان بە تەندروستی گشتی هاوڵاتیان دەگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە لە هەڵمەتەکەدا تیمەکانیان غەتاسەکانیان لابردوە و سەبەکانیان خستۆتە شوێنی خۆی.






ڕیکلام