سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە سنورییەکانی هەرێم و عێراق جێگەی داخە.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ بەشێک لە میدیا عێراقی و عەرەبییەکان ڕایگەیاند، ھۆکاری ھێرشەکانی تورکیا بوونی پەکەکەیە.
باسی لەوەشکرد، لەدوای ٢٠٠٣وە ھەوڵیانداوە ئەو ناوچە سنورییانە بونیادبنێینەوە، بەڵام بەھۆی بوونی پەکەکە و شەڕی بەردەوامیان لەگەل تورکیا نەیانتوانیوە ئەو کارە بکەن.
دواشی لە وڵاتانی دراوسێ کرد، ھەر کێشەیەکیان لەگەڵ لایەنە دژەکانیان ھەیە، کێشەکانیان لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان دوربخەنەوە، چونکە ناکرێت لەسەر حسابی ھەرێم و عێراق کێشەکانیان چارەسەربکەن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، دوا لە پەکەکە دەکەن رێز لە سەروەری دەستوری ھەرێم بگرێت، چونکە رێزگرتنی ئیدارەی دەسەڵاتدارێتی ھەرێم، مەرجی ھەموو ئەو لایەنانەیە کە میوانن لەخاکی ھەرێمدا.