لەمساڵدا رێگای دووسایدی نێوان هەولێر-دهۆک تەواو دەکرێت

  2020-08-31  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزیری ئاوەدانکردنەوە و پارێزگاری هەولێر رێگای دوو سایدی نێوان هەولێر-دهۆکیان بەسەرکردەوە و ڕایانگەیاند تا کۆتایی ئەمساڵ رێگاکە تەواو دەبێت.

ڕاگەیاندنی پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەکردوە پڕۆژەی دروستكردنی جووتسایدی هەولێر- دهۆك، یەكێكە لە ڕێگا ستراتیجییەكان و دەبێتە یەكەمین پڕۆژەی بە جووتسایدكردنی نێوان دوو پارێزگا لە کوردستاندا.

ئاشکرایکردوە رێگاکە بەپێی ستانداردی جیهانی دیاری كراوەو کراوەتە دوو بەش، تیمەکانی کارکردن تەواوی ھەوڵەکانیان خۆیان چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ ڕێگاکە تەواو بکرێت.

ڕاگەیاندنی پارێزگاری هەولێر بڕیار وایە کۆتایی ئەمساڵ، ھەردوو سایدی ڕێگاکە تەواو بکرێت و بکەوێتە خزمەت ھاووڵاتییان،بە تەواوبوونی پڕۆژەکە شاری ھەولێر زیاتر دەبووژێتەوە.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر باسی ئەوەشیکردوە لەبەر ئەوەی رێگاکە ئۆتۆبانێکی نێودەوڵەتییە و ھەولێر بۆ دھۆک و دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراھیم خەلیل زۆر نزیک دەکاتەوە، ئەوەش کاریگەریی خۆی دەبێت لەسەر ڕەوتی ھاتوچۆ.


ڕیکلام