دەوام لەدادگای تێهەڵچونەوەی دهۆک ڕاگیرا

  2020-09-02  | 
 مازن شنگالی
بەهۆی تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەوامی فەرمی لە دادگای تێهەڵجونەوەی دهۆک بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک ڕاگیرا.

بێوار داخاز بەرپرسی بەشی زانیاری لە دادگای تێهەڵچونەوەی دهۆک بە تۆڕی هەواڵی ژیان ی ڕاگەیاند،دوای ئەوەی چەند حالەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنێو فەرمانبەرانی دادگادا تۆمارکران بڕیار درا بە ڕاگرتنی دەوام لە دادگای تێهەڵچونەوەی دهۆک .

وتیشی بڕیارەکە بەو شێوەیە دراوە کە تا وەکو ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو کە دەکاتە نۆی مانگ دەوام ڕابگیرێت، بەڵام بەو پێیەی کە پشوی ڕۆژانی هەینی و شەممەی بەدواوەیە هەر بۆیە تاوەکو ١٣ ی ئەم مانگە دەوام ڕادەگیرێت .

ئەوە لەکاتێکدایە بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی ماوەیەکە لە پارێزگای دهۆک زۆرترین توشبوو تۆماردەکرێت و لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 268 حاڵەتی نوێ تۆمارکراوە.


ڕیکلام