شەشەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای هاوکارییەکانی ئێران و تورکیا بەڕێوەچوو و تیایدا هەردوولا جەختیان لە پەرەپیدانی هاوکارییەکانیان لەهەموو بوارەکاندا کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی٩ی٢٠٢٠، شەشەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا بە سەرۆکایەتی سەرۆک کۆماری دوو وڵاتەکە و بە میوانداری تاران، بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس بەڕێوەچوو .
لە کۆتاییدا، دوو وڵاتەکە بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تیایدا جەختییان لە بەردەوامی و پەرەپێدانی هاوکاری دوو لایەنە کردەوە.
لای خۆشیەوە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی حەسەن ڕۆحانی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و بەبەشداری ژمارەیەک لە وەزیرانی تورکیا و ئێران بەڕێوەچووە.
ئەوەشی خستەڕوو کە کۆبوونەوەکە ئەنجامی باشی هەبووە و تیایدا هاوکارییەکانی دوو لایەنە، ناوچەیی و نێودەوڵەتی لەبوارەکانی بازرگانی، کاروباری بانکی، تەندروستی و پەرەپێدانی ناوچەیی تاوتوێکراوە.